گواردیۆلا: فشارمان لەسەر ئارسناڵ دروستکردووە

AM:11:35:22/02/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا جەختیکردەوە فشاریان لەسەر ئارسناڵ دروستکردووە و هەموو یارییەکی داهاتوو لە پریمەر لیگ وەک یاریی کۆتایی وایە.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دوای بردنەوەیان لە نیوکاسڵ یونایتد وتی: دەمانزانی یارییەکی زۆر پڕ لە فشار و خێرا دەبێت، نیوکاسڵ تا کۆتایی هەوڵیان دا و ئێمەیان خستە ژێر فشارەوە، بەڵام یاریزانەکانم توانییان بە باشی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن.

ئەم سێ خاڵە زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی لە ڕکابەرییەکەدا بمێنینەوە، فشارێکی باشمان خستە سەر ئارسناڵ و ئێستا لە پریمەر لیگ هەموو یارییەک بۆ ئێمە وەک یاری کۆتایی وایە.

وتیشی: نیکۆ یاریزانێکی ناوازەیە، ئەو نەک تەنها گۆڵ تۆمار دەکات، بەڵکو تێگەیشتنێکی زۆر باشی بۆ یارییەکان هەیە، ئەو لە گەشەکردنێکی بەردەوامدایە و سەلماندی کە دەتوانێت لە کاتە سەختەکاندا هاوکاری تیپەکە بکات.

دەشڵێت: ئەو کەشوهەوایەی هاندەران دروستیان کردبوو وزەیەکی زۆری پێداین، بەتایبەت لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا کە پێویستمان بە پاراستنی ئەنجامەکە بوو.