PM:09:18:21/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
چێڵسی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر بێرنلی کەوتە داوی یەکسانبوون.
لە یارییەکی هەفتەی
27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ میوانداری بێرنلی کرد.
تایمی یەکەم، دوای
تێپەڕینی چوار خولەک جواو پیدرۆ گۆڵی پێشکەوتنی
بلوزی تۆمارکرد، دوای لەدەستدانی چەند هەوڵێکی دیکەش نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە
کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم،
هەرچەندە بلوز زیاتر باڵادەستبوو، بەڵام دوای کرانە دەرەوەی فۆفانای بەرگریکاریان
لە خولەکی 72 گۆڵی یەکسانبوونیان لە کۆتا ساتەکان لێ تۆمارکرا.
سەرەنجام یارییەکە
بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە چێڵسی بە 45 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبیندرێت
و بێرنلی پلەی 19ی گرتووە.