PM:04:45:17/02/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن ئۆسیمینی کردووەتە ئامانج و گەڵەتەسەرای داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.
ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە، ئامانجی یانەکەی مەدریدی پایتەخت ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و هێرشبەری یانەی گەڵەتەسەرای تورکی .
زە سەن نوسیویەتی، چەند هۆکارێک بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە ئەتلەتیکۆ گرنگی بە گواستنەوەی ئۆسیمین بدات کە گرنگترینیان جەستە بەهێزەکەی و لێهاتوویی لەناوچەی سزادایە.
هۆکارەکانی تریش بریتین لە خاوەنی توانایەکی زۆرە لە قۆستنەوەی هەلەکان و تێکدانی هێڵی بەرگری بەرامبەر، هەروەها گونجانی لەگەڵ شێوازی یارییکردنی یانەکەیان.
دەشڵێت، کارگێڕی یانە ئیسپانیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئۆسیمین کردووە و ئەوانیش وتویانە کە ئەو یاریزانە لاریی نییە و ئارەزووی یارییکردن لە لالیگا دەکات.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە یانەی گەڵەتەسەرای بیریان لە فرۆشتنی ئۆسیمین نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر یاریزانەکە داوای رۆیشتن بکات ئەوا بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن.
خ . ک