یانەیەکی جیاواز نیکۆ ولیامزی دەوێت

PM:04:43:17/02/2026

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیکۆ ولیامز ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا بلباو بەجێبهێڵێت و ئارسناڵیش ئامادەیە ئۆفەری پێشکەش بکات.

پاش ئەوەی نیکۆ ولیامز لە هاوینی رابردوو ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو نوێ کردەوە، بەڵام ئەم وەرزە بەهۆی خراپی بارودۆخی یانەکەی و پێکانە بەردەوامەکانی تووشی دەبێت بڕیاریداوە تیپەکەی بەجێبهێڵیت.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە ئارسناڵ لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە برگەیەک لە گرێبەستی نیکۆ هەیە لەگەڵ بلباو بەجۆرێک رێگەی پێدەدات لە هاوینی ساڵی 2026 بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ تیپەکەی بەجێبهێڵێت.

ئەستێرە 23 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە باسکییەکە بەشداری 26 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.