PM:10:30:16/02/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زینچینکۆ تووشی پێکانێکی قورسی ئەژنۆ بووە و
نزیکەی حەوت مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەی ئایاکسی هۆڵەندی بە فەرمی رایگەیاند کە
ئەلێکساندەر زینچینکۆ، بەرگریکاری ئۆکرانی یانەکەیان، تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە
ئەژنۆیدا و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.
ئەم
پێکانە کە لە یارییەکەی بەرامبەر فۆرتۆنا سیتارد روویدا، نەک هەر کۆتایی بە وەرزی
ئەم یاریزانە هێنا، بەڵکو خەونی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026یش لەباربرد.
زینچینکۆ کە تەنها چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە
گرێبەستێکی خواستن لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ئایاکسەوە کردبوو، بەپێی وتەی فابریزیۆ
رۆمانۆ لانی کەم شەش بۆ حەوت مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی ئۆکرانیا لە
مانگی داهاتوودا یارییەکی چارەنووسسازی لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر
سوید هەیە و بێبەشبوونی ئەم ئەستێرەیە، گورزێکی گەورەیە بۆ هیواکانی ئۆکرانیا بۆ
گەیشتن بە گەورەترین کێبڕکێی جیهانی.