فەرمی.. ئینتەر میامی پێکانی میسیان راگەیاند

AM:11:20:12/02/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میامی پێکانی میسیان لە ئەژنۆی قاچی چەپیدا راگەیاند بەڵام تاوەکوو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەکان ئاشکرانەکردووە.

یانەی ئینتەر میامی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکرد کە لیۆنێل میسی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر بە بەرشەلۆنەی ئیکوادۆری تووشی پێکانبووە.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پێکانەکەی لیۆ لە ئەژنۆی قاچی چەپیدایە و پێویستی بە ئەنجامدانی پشکنینی زیاترە.

لەلایەکیترەوە ئینتەر میامی ئەوەیان ئاشکراکردووە کەتاوەکوو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە نازانن و پاش پشکنینە پزیشکییەکان ماوەکەی ئاشکرا دەکەن.

لیۆنێل میسی لە ئێستادا لەگەڵ یانەکەی لە ساتی ئامادەکارییدا بۆ وەرزی نوێی خولی ئەمریکا و بۆئەم مەبەستەش چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە بەجۆرێک لە کۆتا یارییاندا ڕووبەڕووی بەرشەلۆنەی ئیکوادۆری بوونەوە و میسی توانی گۆڵێکی نایابیش تۆماربکات.