فلێک باسی رووبەرووبونەوەی ئەتلەتیکۆ دەکات

PM:09:00:11/02/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئەرکیان ئاسان نابێت و راشفۆردیش تووشی پێکانبووە.

هانسی فلێک پێش ڕووبەرووبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی کە بارودۆخی یانەیەکەم زۆرباشە و لەهەموو روویەوەکە بەردەوامین لە گەشەکردن.

وتیشی کۆندی راستە هەندێک یاریی ئاستی وەک پێویست نییە بەڵام بەردەوام هەوڵی باشتربوون دەدات و ئێمەش پاڵپشتی دەکەین.

فلێک جەختی لەوەکردەوە کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەرکیان ئاسان نابێت چونکە تیپێکی باشن و خاوەن راهێنەر و یاریزانی نایابن.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە مارکۆس راشفۆرد تووشی پێکانبووە و بەم هۆکارەش ماوەیەک دادەبرێت.

هانسی فلێک ئاماژەی بەوەکرد کە لامین یاماڵ یاریزانێکی زۆر گرنگی پلانەکانێتی و دڵخۆشە بەوەی ئێستا بەرزترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات.

لە کۆتاییدا فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە راستە پێکهاتەکەی کێشەی تێدایە بەڵام متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی بە ئەنجامی باش کۆتایی بە یارییەکە بهێنن.