PM:11:20:12/02/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە ئامانجیان تەنها بردنەوەیە و دەیانەوێت زیاتر لە
پێشەنگی ریزبەندی خۆیان جێگیر بکەن.
لویس ئینریکی راهێنەری پاریس پێش یارییەکەی ستاد رین رایگەیاند، رین
تیپێکی زۆر ڕێکخراوە و یەکێکە لەو تیپانەی کە هەمیشە لە ڕووی تاکتیکییەوە کێشەیان
بۆ دروست دەکەن، ئەوان یاریزانی خێرا و گەنجی بەتوانایان هەیە، بۆیە دەبێت لە ڕووی
بەرگرییەوە زۆر وریابن.
دووپاتی کردەوە کە دەستبەرداری فەلسەفەی خۆی نابێت بەردەوام دەبن لە
فشارکردنی بەرز و کۆنترۆڵکردنی تۆپ، دەیانەوێت لە خولەکی یەکەمەوە باڵادەستی خۆیان
نیشان بدەن.
ئاماژەی بەوە کرد کە، ئامانجیان تەنها بردنەوەیە بۆ ئەوەی پێشەنگی
خولەکە بە جێگیری بهێڵنەوە، هەروەها نابێت خاو ببنەوە و هەر یارییەک بۆ ئەوان وەک
یاری کۆتایی وایە.
ئینریکی هەواڵێکی خۆشی دا و وتی: چەند یاریزانێکمان گەڕاونەتەوە ناو
مەشقە بەکۆمەڵەکان، بەڵام نامەوێت سەرکێشی بە هیچ یاریزانێکەوە بکەم کە بە تەواوی
ئامادە نەبێت، گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە هەمووان بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ
ئامادەبن.