PM:09:26:11/02/2026
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سوپەر لیگ بە یەکجاری هەڵوەشایەوە و یانەی ریاڵ مەدرید
ئاشتی لەگەڵ یوفا راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی فەرمی لە پێگەی تایبەت بە
خۆی رایگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و یانەکانی دیکەی یەکێتییەکە و یانەی ڕیال
مەدرید لەپێناو بەرژەوەندی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا گەیشتنە ڕێککەوتن.
یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ،
ڕیاڵ مەدرید و یوفا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کە ئامانج لێی باشترکردنی
دۆخی تۆپی پێی ئەوروپایە.
ئەم ڕێککەوتنە بەواتایکۆتاییهاتنی فەرمی پڕۆژەی سۆپەر
لیگدێت لەلایەن
ڕیاڵ مەدریدەوە، یانەکە بڕیاری داوە بگەڕێتەوە نێو باوەشی یوفا و هەموو ئەو کێشە
یاساییانەی لە دادگاکان لە دژی یوفا هەیبوو، کۆتاییان پێ بهێنێت.
بنەماکانی رێککەوتنەکەش بریتییە لە، ڕێزگرتن لە بنەمای شایستەیی
وەرزشی، جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامییو زیادکردنی لایەنی دارایی یانەکان بۆ
ماوەیەکی درێژخایەن، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ باشترکردنی ئەزموونی هاندەران لە
سەیری یارییەکاندا، بە واتای تەکنەلۆژیای زیاتر بۆ راستکردنەوە بڕیارەکانی
ناوبژیوان.