تیروپشکی نەیشنز لیگ راکێشرا

PM:11:53:12/02/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی نەیشنز لیگ راکێشرا و کۆمەڵەی مەرگی تێدایە و پورتوگالیش ئەرکی ئاسانە.

بە شێوەیەکی فەرمی، تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە بە نەیشنز لیگ ناودەبرێت بۆ وەرزی 2026 بۆ 2027 راکێشرا، تیایدا کۆمەڵەی ئاگرین دەبیندرێت و یاریی بەهێز لەخۆدەگرێت.

کۆمەڵەی یەکەمی نەیشنز لیگی کە کۆمەڵەیەکی بەهێزە، هەڵبژاردەکانی بریتین لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، کڕواتیا، هەروەها کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و یۆنان و سلۆڤاکیا و هۆڵەندا پێکی دەهێنن.

لە کۆمەڵەی سێیەم کە بە کۆمەڵەی مەرگ ناودەبرێت، هەریەکە لە ئیسپانیا، کرواتیا، ئینگلتەرا و چیک دەبیندرێن، لە کاتێکدا پورتوگالی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە کۆمەڵەی چوارەمە و رووبەرووی نەرویج و دانیمار و وێڵز دەبێتەوە.

بەپێی خشتەی کاتیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنز لیگی 2026 بۆ2027 لە مانگەکانی ئەیلول و ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەر ئەنجام دەدرێن.