AM:11:34:08/02/2026
412 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بەبێ سێ ئەستێرەی سەرەکی یاریدەکات و ئامارەکانیش مباپێ
بە فریادڕەسی یانەکە دادەنێن.
ریاڵ مەدرید لە بارودۆخێکی سەختی هێرشبەریدا بەرەو یەکێک لە شوومترین
یاریگاکانی لالیگا بەڕێ دەکەوێت، ئەمە لە کاتێکدا تیپەکەی ئاربێلوا تەنها لە ماوەی
یەک هەفتەدا ئەستێرەی سەرەکی هێڵی پێشەوەی لەدەستداوە، ئەوانیش جود بێلینگهام و رۆدریگۆن
بەهۆی پێکانەوە، هەورەها ڤینیسیۆسیش بەهۆی راگیرانەوە.
بەهۆی ئەم بارودۆخەوە ئەرکی
هێڵی هێرشبەری ریاڵ مەدرید کەوتووەتە سەر شانی مباپێ و براهیم دیاز و گۆنزالۆ
گارسیا و فرانکۆ ماستانتۆنۆ، کە تەنها چوار یاریزانن بۆ دوو یان سێ پۆست بەپێی ئەو
پلانەی ئاربێلوا دایدەنێت، هەربۆیە هەموو چاوەکان لەسەر مباپێیە کە وەک سەرکردەی
بێ رکابەری هێڵی هێرشبەری و گۆڵکاری لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەردەکەوێت.
ئەم ئەستێرەیەی پێشووی پاریس
سانجێرمان لە لوتکەی درەوشانەوەدایە و بە تۆمارکردنی 37 گۆڵ لە 30 یاریاندا خەریکە
دەگاتە باشترین وەرزی گۆڵکاری لە ژیانی وەرزشیدا و ریکۆردی پێشووی خۆی کە 44 گۆڵ
بوو دەشکێنێت.
ئامارەکان دەریدەخەن کە مباپێ بە ڕێژەی سەدا 48ی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی
ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکردووە کە ئەمەش رێژەیەکی بێوێنەیە لە مێژووی یانەکەدا و
تەنانەت لە سەردەمی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش باشترە کە لە وەرزی 2014 بۆ 2015 بە 61
گۆڵ، سەدا 37ی گۆڵەکانی یانەکەی تۆمارکردبوو.