AM:02:00:13/02/2026
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شای ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵبارانی بەرشەلۆنەی کرد و بە چوار گۆڵی خاوێن لێی بردەوە.
لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
تایمی یەکەم، ئەتلەتیکۆی خاوەن ماڵ رەحمی بە بلاوگرانا نەکرد و دوای حەوت خولەک لە رێگەی فشارەکانیان و هەڵەی خوان گارسیا ئیریک گارسیا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
بەڵام ئەو گۆڵە سێ گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 14 و 33 و کاتی زیادکراو بەدوای خۆیدا هێنا، کە گۆڵەکان گریزمان و لوکمان و ئەلڤارێز تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکە تا رادەیەک هاوسەنگی پێوە دیاربوو، هەرچەندە ئەتلەتیکۆ تا رادەیەک باڵادەستبوو، بەڵام لەم تایمەدا هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا، ئەوەی لە نیوەی دووەم بەدیکرا تەنیا کارتی سوری ئیریک گارسیا بوو لە خولەکی 85.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات و هەنگاوێک خۆیان لە یاریی کۆتایی نزیککردەوە، بەڵام یاریی داهاتوو لە یاریگای کامپ نوو براوەی راستەقینە دیارییدەکات.