AM:12:35:12/02/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەڵمانیا بایرن بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە لایپزیگی بردەوە گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکەی بەهێزی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن و لایپزیگ بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، هەردوولا یارییەکی بەهێز و چڕ و پڕیان ئەنجامدا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، بایرن کۆنترۆڵی یاریگای کرد و بە بەهێزی زیاتر هاتە نێو یاریگا، بەمەش توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 64 و 67 لە رێگەی هاری کەین بە لێدانی سزا و لویس دیازەوە تۆماربکات، تا کۆتاییش یارییەکە بەم ئەنجامە مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی بایرن کۆتاییهات و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی، لایپزیگیش ماڵئاوایی کرد.