AM:12:35:12/02/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پریمەر لیگ لیڤەرپوول بە گۆڵێکی ڤان دایک لە سەندەرلاندی بردەوە و پلەی شەشەمی گرتووە.
لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سەندەرلاند.
تایمی یەکەم، سەندەرلان چەندین هێرشی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی رێدز بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا، لیڤەری میوانیش بە هەمان شێوە نەگەیشتە ئاکام و ئەو تایمە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم دەستیپێکردەوە، بەڵام بەخت یاوەری لیڤەرپوول بوو کاتێک خولەکی 65 لە ئاکامی لێدانێکی گۆشەوە کە محەمەد سەڵاح جێبەجێی کرد، ڤان دایک بە لێدانی سەر گۆڵی پێ تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.
سەرەنجام لیڤەرپوول یارییەکەی بەو تاکە گۆڵە بردەوە و بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە، سەندەرلاندیش لە پلەی 11 دەبیندرێت.