لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس گۆڵبارانی پیزای کرد و چوار گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد.

AM:02:22:08/03/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس گۆڵبارانی پیزای کرد و چوار گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد.

لە یارییەکی هەفتەی 25ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگای خۆی میوانداری پیزای کرد.

تایمی یەکەم، خانمە پیرەکە کۆنترۆڵی یاریگای کرد بەڵام لەو تایمەدا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەم، یوڤی لەسەر ئاستە  بەرزەکەی بەردەوامبوو، بەرگری پیزاش خۆیدا بەدەستەوە و لە خولەکەکانی 54 و 65 و 75 و کاتی زیادکراو لە رێگەی کۆنسێسا و تورام و یەلدز و جیرمی تۆمارکرد.

سەرەنجام یوڤی یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، بەم ئەنجامە خانمە پیرەکە بە 50 خاڵ لە پلەی شەشەمە و پیزاش پلەی 19ی گرتووە.