AM:01:19:08/03/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە ئەتلەتیکۆ بلباوی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکەی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنەی پێشەنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لەنێو یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئەتلەتیک بلباو.
تایمی یەکەم، یارییەکە تا رادەیەک بە هاوسەنگی بیندرا و هەردوولا چەند جارێک نزیکبوون لە تۆماری گۆڵ بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە تایمی دووەم، فلێک چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و بە هێنانە ناوەوەی پێدری ناوەراستە ئیسپانییەکە ئەسیستێکی بۆ یامال کرد و ئەویش تاکە گۆڵی یارییەکەی لە خولەکی 68 تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی یامال لە سودی بلاوگرانا کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی بەهێزترکرد.