ئارتێتا: ئۆدیگارد و ساکا نزیکن لە گەڕانەوە

PM:11:27:11/02/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند یارییەکی جەستەیی و تەکنیکیان لەپێشە و ئۆدیگارد و ساکا نزیکن لە گەڕانەوە.

میكیل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ، پێش رووبەرووبوونەوەی برێنتفۆرد وتی: یاریکردن بەرامبەر برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیاندا هەمیشە ئاڵنگارییەکی جەستەیی و تەکنیکی گەورەیە.

دەبێت تیپەکەی بەوپەڕی وزە و وریاییەوە یاری بکات بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی باش بەدەستبهێین، هەموو یارییەکیش وەک یاریی کۆتایی دەبینن بەڵام فشار ناخەنە سەر خۆیان.

ئارتێتا جەختیکردەوە، بەهۆی زۆری یارییەکان و ئەوەی سێ ڕۆژ جارێک یاری دەکەن، پێویستیان بەوەیە لەگەڵ هەر پێکانێک بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی ئاستی تیپەکە دانەبەزێت

ئاماژەی بەوەشکرد،لیاندرۆ ترۆساردکێشەیەکی کەمی هەبووە لە یارییەکەی بەرامبەر سەندەرلاند و چاودێری دەکرێت، ساکاو ئۆدیگارد لە چەند یاری ڕابردوو دابڕابوون بەڵام نزیکن لە چاکبوونەوە، مێرینۆش نەشتەرگەری بۆکراوە.