رۆنی: بینینی هاندەرەکەی مان یوو توڕەم دەکات

PM:10:28:11/02/2026

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆنی دوپاتیکردەوە بینینی هاندەرەکەی مان یوو توڕەی دەکات لەبەر ئەوەی پێی خۆشنیە یانەکە پێنج بردنەوەی لەسەریەکی هەبێت چونکە ئەوکاتە بایەخی نامێنێت.

واین ڕۆنی ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد هێرش دەکاتە سەر فرانک ئیلییۆت هاندەری شەیتانە سوورەکان، کە چالێنجێکی دەستپێکرد کە تیایدا سوێندی خوارد قژی نەبڕێت تاوەکو تیپەکە 5 سەرکەوتنی لەسەریەک بەدەستبهێنێت، بەو پێیەی کە خەریکە دەبێتە سەرقاڵکەر و کاریگەری نەرێنی لەسەر کەشوهەوای تیپەکە دەبێت.

رۆنی لە رێگەی پۆدکاستێکەوە وتی: ئەم ئاڵانگارییە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی مانچستەر یونایتد ناکات، بەڵکو تیپەکە دەخاتە ژێر فشاری زیادەی ناپێویستەوە لە یارییەکاندا، بە تایبەت ئەو کاتەی تیپەکە چەند بردنەوەیەکی لەسەریەک تۆمار دەکات.

جەختیشی لەوە کردەوە کە تەنانەت ئەگەر تیپەکە سەرکەوتوو بێت لە بەدەستهێنانی پێنج سەرکەوتنی لەسەریەک، ئەوا ئیلییۆت پێی ناخۆشە، چونکە دواتر دەبێت قژی بتاشێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە ڕوناکی و سەرنجی میدیاکان لەدەست بدات.

ڕۆنی دەشڵێت: بەڕاستی دەمارگیر دەبم پێی، لە کاتێکدا مان یوو نزیکبوو لە پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک ، بەڵام هەموو ئەوەی خەڵک سەرقاڵی بوون ئەوە بوو کە ئایا ئەم کابرایە قژی دەبڕێت یان نا.

پێموایە ئەگەر یونایتد لە داهاتوودا پێنج بردنەوەی لەسەریەک بەدەستبهێنێت، ئەوا ئیلییۆت نائومێد دەبێت، چونکە ئەو کاتە لەناکاو هیچ بایەخێکی نامێنێت.