PM:03:03:11/02/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارسیلیا و دی زێربی لەسەر هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی نێوانیان رێککەوتن
و راهێنەرە ئیتاڵییەکە یانەکەی بەجێهێشت.
یانەی ئۆڵۆمپیک مارسیلیا لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا کە بەرەبەیانی
ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی وەک ڕاهێنەری
تیپەکە راگەیاند، ئەمەش دوای ساڵ و نیوێک لە کارکردنی بەردەوام لە نێو یانەکەدا
دێت و هەردوولا گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە جیابوونەوە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە یانەکە بە قۆناغێکی زۆر خراپدا
تێدەپەڕێت و لە ماوەی رابردوودا تووشی چەندین شکستی گەورە بوون کە دیارترینیان
دەرکرانیان بوو لە چامپیۆنز لیگ دوای شکستەکەیان بەرامبەر کڵەب بروج، هەروەها
دۆڕانە مێژووییەکەی کلاسیکۆی فەرەنسا بەرامبەر پاریس سان جێرمان.
لە نێو راگەیەندراوەکەی مارسیلیادا هاتووە، دی زێربی خۆی هەستی بە
ماندوێتییەکی زۆر کردووە و پێی وابووە کە چیتر توانای هاندانی یاریزانەکانی نەماوە
بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە، هەربۆیە ڕێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە.
ئەمە لە کاتێکدا یانەکە لە پلەی چوارەمی خولە و بە دوازدە خاڵ لە
پێشەنگ دوورە، بۆ یاری داهاتووش بەرامبەر ستراسبۆرگ پێشبینی دەکرێت ژاک
ئەباردۆنادۆ یان ڕۆمان فێرێر بە شێوەیەکی کاتی سەرپەرشتی تیپەکە بگرنە دەست.