کۆنتی: ئاستی ناوبژیوانان وەک پێویست نییە

PM:01:00:11/02/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی دوپاتیکردەوە ئاستی ناوبژیوانان وەک پێویست نییە و ستایشی یاریزانەکانیشی کرد.

پاش کرانە دەرەوەیان لە جامی ئیتاڵیا بەرامبەر کۆمۆ، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی، بە تووڕەیی و بێزارییەوە لەبەردەم میدیاکان دەرکەوت و رەخنەی توندی لە ئاستی ناوبژیوانان و تەکنەلۆژیای ڤار گرت و داوای کرد بەرپرسانی ناوبژیوانان ئاستی داوەرەکان باشتر بکەن چونکە ئەم دۆخە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.

سەبارەت بە یارییەکەش کۆنتی ستایشی یاریزانەکانی کرد کە سەرەڕای ماندوێتی و کەمیی یاریزانی یەدەگ توانیویانە بەرەنگاری کۆمۆ ببنەوە کە بە پێکهاتەیەکی تەواو و دوای 10 ڕۆژ پشوودان هاتبووە یاریگا، لە کاتێکدا ناپۆلی تەنیا سێ ڕۆژ پێشتر یارییەکی قورسی بەرانبەر جەنەوا ئەنجام دابوو.

کۆنتی بە پێکەنینێکی تاڵەوە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا دەتوانێت کێبڕکێی ئینتەر میلان بکات بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا و وتی: باسکردن لە نازناو لە کاتێکدا ناپۆلی نۆ خاڵ لە پێشەنگەوە دوورە و تووشی چەندین پێکانی جیاواز بووە، نالۆژیکییە.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پێکانەکانی لوکاکو، گیلمۆر و دی لۆرێنزۆ زۆر سەختن و هەندێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگا دەردەکەون، هەروەها ڕەخنەی لەوەش گرت کە یانەکە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا هاوکاری ناکات و تەنیا دوو یاریزانی گەنجیان بۆ هێناوە.