خیسۆس: خۆم رۆناڵدۆم پشوو پێداوە

AM:11:04:11/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس دوپاتیکردەوە بۆ یارییەکەی چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا پشووی بە رۆناڵدۆ داوە و هۆکارێکی تر لەپشت یاریکردنی نییە.

خۆرخێ خیسۆسی راهێنەری پورتوگالیی یانەی نەسڕ پێش رووبەرووبوونەوەی ئەرکەداخ لە چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باسیان لە مانگرتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرد و رایگەیاند کە دوورکەوتنەوەی ئەو ئەستێرەیە لە یاریی بەرامبەر یانە تورکمانستانییەکە تەنیا بڕیارێکی تەکنیکیی خۆی بووە نەک مانگرتنی یاریزانەکە.

راهێنەرەکە دوپاتیکردەوە، دەیەوێت لە رێگەی پشوودان بە رۆناڵدۆ و چەند یاریزانێکی تری سەرەکی هەموو هێز و توانای تیپەکەی بۆ یارییە گرنگەکەی بەرانبەر فەتح لە خولی سعوودی کۆبکاتەوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی ڕاهێنەر دوای ئەوە هات کە ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی نەکرد و سێیەم یاریی لەسەریەکی لەدەستدا، ئەمەش وایکردبوو میدیاکان باس لە ناڕەزایەتی ئەو یاریزانە بکەن بەرانبەر شێوازی دابەشکردنی بودجەی یانەکان و پشتگیریکردنی زیاتری یانەی هیلال.

بەڵام ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت گۆڵکارە پورتوگالییەکە لە یاریی داهاتووی خولی سعودیە بە فەرمی بگەڕێتەوە ناو یاریگا.