کام یاریزانانە زۆرترین مووچەیان لە پاریس هەیە؟

PM:06:19:10/02/2026

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دێمبلی زۆرترین مووچەی مانگانەی هەیە لە پاریس سان جێرمان و حەکیمیش لە پلەی سێیەمدایە.

رۆژنامەی لو باریزیانی فەرەنسی راپۆرتێکی لەسەر خەرجی دارایی ساڵانەی یانەی پاریس سان جێرمان بڵاوکردەوە کە بەشێکی زۆری پەیوەستە بە مووچەی یاریزانەکانیەوە.

بە پێی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە بێت، عوسمان دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی زۆرترین مووچەی هەیە لەناو یانە فەرەنسیەکە بەشێوەیەک کە مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن و 560 هەزار یۆرۆیە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە مارکینیۆسی بەرگریکاری بەرازیلی خاوەنی دووەم زۆرترین مووچەیە لە پاریس سان جێرمان بەشێوەیەک کە مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن و 130 هەزار یۆرۆیە.

ئەشرەف حەکیمی ئەستیرەی مەغریبیش لە پلەی سێیەمدایە و مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن و 100 هەزار یۆرۆیە، لوکاس هێرناندێزی فەرەنسیش لە پلەی چوارەمدایە.

هەریەکە لە ڤیتینیا و زاێر ئێمری بە مووچەی مانگانەی 950 هەزار یۆرۆ لە پلەی پێنجەمی ئەو یاریزانانەدان کە خاوەنی زۆرترین مووچەن لە یانە فەرەنسیەکە، کڤاراتسخیلیا و نونۆ میندێش و دۆوی و بارکۆلا لە پلەکانی شەشەم تا دەیەمی ریزبەندییەکەدان.
خ . ک