خیسۆس بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا

PM:05:32:10/02/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گواستنەوەی خیسۆسی کردووەتە ئامانج لەپێناو بەهێزتر کردنی هێڵی هێرشبردنی.

گابرێل خیسۆسی ئەستێرەی بەرازیلی کە لە یانەی ئارسناڵ یاریی دەکات بۆ وەرزی داهاتوو مانەوەی لە یانە لەندەنیەکە مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی خولەکی کەم بەشداری پێکراوە لە یارییەکاندا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی خیسۆسیان کردووەتە بژاردەی یەکەمی یانەکەیان لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.

موندۆ نوسیویەتی، ئامانجی یانە ئیتاڵیەکە ئەوەیە کە بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرە بەرازیلیەکە بگوازنەوە و بۆ ئەو بابەتەش زلاتان ئیبراهیمۆڤیچیان راسپاردووە تا سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی.

دەشڵێت، نرخی خیسۆس لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 20 ملیۆن یۆرۆیە و ئارسناڵیش لە یەک کاتدا ئامادەیە دەستبەرداری ببێت ئەگەر ئەو بڕە پارەیان پێشکەش بکرێت.

لە کۆتاییشدا باسی لەوە کردووە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی گابرێل خیسۆس ئەوا میلان چەند بژاردەیەکی تری دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە ئەوانیش مۆیس کین و دوسان ڤلاهۆڤیچن.

خ . ک