مان سیتی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئیلیۆت ئەندێرسۆن دەدات

PM:05:02:10/02/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئیلیۆت ئەندێرسۆن دەدەن.

پێگەی تیم تۆکی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی زۆر سەرسامە بە تواناکانی ئیلیۆت ئەندێرسۆنی ئەستێرەی یانەی نۆتینگهام فۆرێست.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، راهێنەرە ئیسپانیەکە داوای لە یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان.

دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی مانچستەر سیتی ماوەی چەند هەفتەیەکە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە لەپێناو رازیکردنی ئەو یاریزانە تەنانەت ئامادەن ئۆفەرێکی گەورە لە نێوان 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی نۆتینگهام بکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەندێرسۆنی 23 ساڵ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، جگە لە مان سیتیش چەندین یانەی گەورەی تری ئەوروپا گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

خ . ک