PM:04:41:10/02/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لەپێناو
گواستنەوەی شلۆتەربێک بۆ وەرزی داهاتوو ئامادەیە دەستبەرداری میلیتاو ببێت.
راپۆرتە
رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێداگرە لەسەر
گواستنەوەی نیکۆ شلۆتەربێکی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند.
رادیۆی کادینا سێر
ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە هەوڵەکانیان بەمەبەستی پەلکێشکردنی ئەو
یاریزانە دەستپێکردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەیان.
ئاماژەیان
بەوەشداوە، نوێنەرانی ریاڵ مەدرید کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو
یاریزانە کردووە تا رازیبکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لە هاوینی ئەمساڵدا.
دوپاتیکردووەتەوە
کە یاریزانەکە لاری نییە لە چوون بۆ یانە ئیسپانیەکە و تەنانەت هەست بە دڵخۆشیەکی
زۆر دەکات بەڵام دەبێت رەزامەندی بەرپرسانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندیش وەربگرن تا رێگای
بدەن بڕوات.
کادینا سێر باسی
لەوەش کردووە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەن دەستبەرداری ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری
بەرازیلی یانەکەیان ببن لەپێناو ئەوەی بە پارەی فرۆشتنی بڕی پارەی پێویست بۆ
گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانیەکە بەدەستبهێنن.
خ . ک