گاڤی دەستیکردووەتەوە بە راهێنان بە تۆپ

PM:04:21:10/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاڤی دەستیکردووەتەوە بە راهێنان بە تۆپ و کاتی گەڕانەوەی بۆ یارییکردن نزیکبووەتەوە.

ماوەی چەند مانگێکە گاڤی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی تووشی پیکانێکی قورسهات و بە ناچاری نەشتەرگەری ئەنجامدا.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەو یاریزانە لە هۆڵی وەرزشی یانەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە تا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان لەژێر دەستی پزیشکەکانی یانەکەی کە بەردەوام لەگەڵیدا بوون.

لە نوێترین پێشهاتدا، ئەو یاریزانە بووەتە هۆکاری دڵخۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی دوای بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردووە تەنانەت بە شێوەیەکی زۆر باش راهێنانی بە تۆپ کردووە.

دواتریش گاڤی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە و کاتێکی سەرنجڕاکێش بەسەردەبەم کە دوای ماوەیەک مەشق بە تۆپ دەکەم.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆش ئاشكرایکرد، هەرچەندە پزیشکەکان وتویانە کە گاڤی دەتوانێت لە 23ی ئەم مانگە بەشداری یارییەکان بکات بەڵام هانسی فلیکی راهێنەر پەلە لە یاریی پێکردن بەو یاریزانە ناکات و نایەوێت جارێکیتر تووشی پێکان ببێتەوە.

خ . ک