کارێک باسی گەرانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی دەکات

AM:11:30:10/02/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارێک رایگەیاند ئامانجی گەورەیە لە بەردەمیانە کەهەوڵی بۆ دەدەن و ماونت و دیلیختیش بەمزوانە دەگەرێنەوە.

مایک کارێک پێش ڕووبەرووبوونەوەی وێستهام وتی کە ئاگاداری ئەو هاندەرەم کە بڕیاریداوە تاوەکوو مان یونایتد پێنج یاریی نەباتەوە قژی چاک ناکات، بەڵام ئەم بابەتە هیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامی یارییەکەمان دروست ناکات و هەرگیز وەک پاڵنەرێک بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی یاریزانەکانم بەکاری ناهێنم.

وتیشی هێڵی بەرگرییمان زۆرباشە و بەردەوام کاریگەری دروست دەکەن خۆشحاڵم بەم شێوەیە دەیان بینم.

کارێک جەختی لەوەش کردەوە کە یارییکردن بەرامبەر ئەو تیپانەکەی کەلەناوچەی دابەزینن ئاسان نییە وەک وێستهام بەڵام ئێمەش ئامانجی گەورە لەبەردەممانە و پێویستە هەوڵی بۆ بدەین.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە ماسۆن ماونت بۆ یاریی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەر زۆرە بگەرێتەوە و دیلیختیش ماوەی گەرانەوەی دوورنییە.