ریاڵ مەدرید گرنگی بە ئەستێرەیەکی پاریس دەدات؟

AM:10:54:10/02/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید گرنگی بە تواناکانی ڤیتینیا دەدات بەڵام پاریس بەهەموو توانایانەوە رێگری لە رۆیشتنی دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا گۆرانکاری بەرچاو لە تیپەکەیان ئەنجام دەدەن بەتایبەت لە هێڵی بەرگری و ناوەراست.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی گرنگی بە تواناکانی ڤیتینیا دەدات و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات، چونکە وای دەبینن دەتوانێت بۆماوەیەکی درێژ خایەن هیڵی ناوەراستیان بەهێز بکات.

لەلایەکیترەوە فابریزیۆ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەرپرسانی پاریس سان جێرمانیش لە گرنگی ڤیتینیا تێدەگەن هەربۆیە بەهەموو توانایانەوە پارێزگاری لێدەکەن و بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

ئەستێڕە پورتوگالییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.