رافینیا بەباشترین وەرزشکاری ساڵ دیاریکرا

AM:09:54:10/02/2026

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا خەڵاتی تۆرسکی وەک باشترن وەرزشکاری ساڵی رابردوو بەدەست هێنا و خۆشحاڵیشی خۆشی بە بردنەوەی راگەیاند.

شەوی رابردوو رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی لە مەراسیمێکدا براوەی خەڵاتی تۆرسکی راگەیاند کە ساڵانە دەدرێتە باشترین وەرزشکاری ساڵ.

کادینا سێر بۆ ساڵی 2025 ئەستێرەی بەرشەلۆنە رافینیا دیارییکردوو و وەک باشترین وەرزشکاری ساڵ هەڵیان بژارد.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کەبە شایستەیان زانیوە.

رافینیا جەختی لەوەشکردەوە کە تاوەکوو ئێستا نازانێت بەشداری یاریی داهاتووی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات یاخود نا، بەڵام هەوڵێ تەواو دەدات لەپێناو زوو چاکبوونەوە لە پێکانەکەی.

لە کۆتاییدا ئەستێرە بەرازیلییەکە رایگەیاند جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆرکەمە هەربۆیە پێویستە بەباشی لە یارییەکانی داهاتوودا دەربکەون.