لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کالیاری بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا رۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری لە کالیاری کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 25 لەرێگەی مالین گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە کالیاری هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی گورگەکانی پایتخەت کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمیدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامی هەبوو بەجۆرێک لە خولەکی 65هەمان یاریزان واتە مالین دووەم گۆڵی رۆمای تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی رۆما کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە46 خاڵ و لەپلەی پێنجەمدان و کالیاریش بە 28خاڵ لەپلەی 12دایە.
لەیارییەکی تری هەمان هەفتەدا ئەتڵانتا دوو بە یەک لە کریمۆنێزی بردەوە