لێدوانەکانی سلۆت و گواردیۆلا پێش یاریی نێوانیان

AM:12:06:08/02/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت دوپاتیکردەوە ئامادەن بۆ جەنگە تەکتیکییەکەی سیتی و گواردیۆلا جەختیکردەوە کە ئەم وەرزە کێبڕکێی پریمەر لیگ قورسە.

پێش رووبەرووبوونەوەی یاریی لوتکەی نیوان لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی، راهێنەری هەردوولا قسەی خۆیان کرد.

لە سەرەتادا ئارنی سلۆتی راهێنەری رێدز وتی: بۆ من ڕووبەڕووبوونەوەی تیپەکانی گواردیۆلا گەورەترین تاقیکردنەوەیە، چونکە ئەو باشترین ڕاهێنەری جیهانە.

وتیشی: شێوازی یاریکردنی سیتی هەمیشە ناچارت دەکات بیر لە چارەسەری نوێ بکەیتەوە، ئێمە ئامادەین بۆ ئەم جەنگە تەکتیکییە، بردنەوە لێیان متمانەیەکی گەورەمان پێ دەبەخشێت.

دەشڵێت: ناتوانین بڵێین ئەم یارییە ناسنامەی پاڵەوان دیاری دەکات، چونکە هێشتا یاری زۆر ماوە، بەڵام بێگومان ئەنجامەکەی کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ڕکابەرییەکە.

لە بەرامبەردا گواردیۆلای راهێنەری سیتی وتی: هەموو کەس دەزانێت یاریکردن لە ئەنفێڵد چەند قورسە، ئەوە یەکێکە لە سەختترین یاریگاکان لە جیهاندا، دەبێت کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین.

پیپ وتیشی: یاریزانەکانم ڕاهاتوون لەسەر ئەم جۆرە یارییانە، چونکە جیا لە سێ خاڵ وەک یاریی کۆتایی وایە، ئەم وەرزە کێبڕکێی پریمەر لیگ قورسە، ئەم وەرزە ئارسناڵ ئاستێکی بەرزی نیشانداوە.