بەرشەلۆنە بەرامبەر کۆندی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات

AM:09:43:07/02/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ و مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی کۆندی دەدەن و بەرشەلۆنەش داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەرگای بەڕووی جولێس کۆندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی کردووەتەوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.

پێگەی تیم تۆکی بەڕیتانی رایگەیاندووە، لە ئێستادا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پلانی ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ جولێس کۆندی داڕشتووە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو دوو یانەیە بەنیازن لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە و بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەش دەستپێبکەن.

دوپاتیشیکردووەتەوە کە یانە کەتەلۆنیەکە لارییان نییە لە فرۆشتنی بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە لەم وەرزەدا بەڵام داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکەن لە هەر یانەیەک ئەگەر ئەو یاریزانەی بوێت.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، ئەو یاریزانە بە کاتێکی باشدا تێناپەڕێت بەهۆی ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا ئاستی باش نەبووە و هەڵەی زۆری ئەنجامداوە لەبەرئەوە یانەی بەرشەلۆنە بیری لەوە کردووەتەوە دەستبەرداری ببێت و بەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنیدا بەدەستی دەهێنێت کێشە داراییەکانی چارەسە بکات.

خ . ک