سبەینێ کۆتا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدەدرێن

PM:09:38:28/01/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپا لیگ رۆما و شتوتگارت یاریی لوتکە دەکەن و ڤیکتۆریا پڵز رووبەرووی پۆرتۆ دەبێتەوە.

دوای کۆتایی هاتنی خولی حەوتەمی یارییەکان چامپیۆنز لیگ، خولی حەوتەمی هەمان قۆناغی یارییەکانی یۆرۆپا لیگ لەگەڵ چەندین رووبەرووبوونەوەی بەهێز بەڕێوە دەچێت.

یارییەکان هاوشێوەی چامپیۆنز لیگ لە دوو کاتی جیاواز بەڕێوەدەچن، ئەوانیش کاتژمێر هەشت و 45 خولەک و کاتژمێر 11 شەو.

سبەینێ لە کاتژمێر هەشت و 45 خولەک یانەی ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی کە میرخاس دۆسکی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق تیایدا یاریی دەکات، میوانداری پۆرتۆی پورتوگالی دەکات، هەروەها لیۆن و ریاڵ بیتیس بە جیا رووبەرووی یۆنگ بۆیز و سالونیکا دەبنەوە.

هەر سبەینێ و لە کاتژمێر 11ی شەودا، رۆمای ئیتاڵی و شتوتگارتی ئەڵمانی یاریی لوتکە دەکەن و سێڵتاڤیگۆ و نۆتینگهام فۆرێست بەرامبەر لیل و سپۆرتینگ پراگا یاریی دەکەن.