سزاکانی سەر سەنیگال و مەغریب ئاشکرابوون

PM:02:19:29/01/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و مەغریب سزای قورس دران.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا زنجیرەیەک سزای توند و بێپێشینەی بەسەر هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و مەغریبدا سەپاند دوای رووداوەکانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە تێیدا هەڵبژاردەی سەنیگال چەند خولەکێک یاریگایان بەجێهێشت و پاشان گەرانەوە نێو یاریگا.

سەبارەت بە سەنیگال باب ثیاوی راهێنەر بۆ ماوەی پێنج یاری لە چالاکییەکان راگیرا و بڕی 100 هەزار دۆلاریش وەک سزای کەسی بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها هەردوو یاریزان ئیلیمان ندیا و ئیسماعیل سار بۆ دوو یاری ڕاگیران و یەکێتیی تۆپی پێی سەنیگالیش بە بڕی 615 هەزار دۆلار سزا درا کە ئەمەش گەورەترین سزای داراییە لەسەر ئاستی کیشوەرەکە لە مێژوودا.

لە بەرامبەردا سزاکانی مەغریبیش قورس بوون و ئەشرەف حەکیمی بۆ یەک یاری ڕاگیرا کە جێبەجێکردنەکەی هەڵپەسێردراوە و ئیسماعیل سەیباریش بۆ سێ یاری سڕ کرا.

هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب بە بڕی 315 هەزار دۆلار سزا درا.