چارەنووسی ئینریکی ئاشکرابوو

PM:04:02:29/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئینریکی راهێنەر.

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی لویس ئینریکی راهێنەر تەنها یەک ساڵی ماوە هەربۆیە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت پاداشتی دەستەکەوتەکانی بدەنەوە.

رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە کە پاریس دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئۆفەرەکەی پاریس دەیخاتە بەردەستی ئینریکی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەیەتی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 و لەهەمان کاتدا زیادکردنی مووچەکەیەتی.

لەلایەکیترەوە لویس ئینریکی لە یانەکەی دڵخۆشە و ئەگەر هەیە رێککارەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانان کاتێکی زۆری ناوێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەم وەرزە سەرپەرشتی 32 یاریی یانە فەرەنسییەکەی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 22 یارییان بۆ بباتەوە.