رافینیا: شایستەی باڵۆن دۆر بووم

PM:06:27:29/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا رایگەیاند فلێک هۆکاری سەرکەوتنەکانێتی و دڵتەنگیشە بەوەی لە باڵۆن دۆر مافی خۆی پێنەدراوە.

رافینیا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکرد کە یاریی وەرزی رابردوویان بەرامبەر بە ئینتەر میلان زۆر ئازاربەخشبووە، چونکە زۆر نزیک بوو لەوەی بگەنە یاریی کۆتایی.

وتیشی هانسی فلێک ئەو کەسەیە ئاستی منی بەرزکردەوە و وای لێکردم رکابەری لەسەر خەڵاتە تاکەکەسییەکان بکەم.

رافینیا جەختی لەوەکردەوە کە بێگومان کاتێک هیچ کەسێک متمانەی بەمن نەمابوو فلێک متمانەی پێکردم هەربۆیە هۆکاری سەرکەوتنەکانم ئەو راهێنەرەیە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە دڵتەنگە بەوەی لە لیستی باشترینەکانی باڵۆن دۆر مافی خۆی پێندراوە، چونکە بڕوای وابووە پێویستە لە پلەی یەکەم تاوەکوو سێیەم بێت.

هێرشبەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە زۆر شانازی دەکات بەوەی نیشانەی کاپتنی بەرشەلۆنە لە قۆڵ دەکات چونکە هەرگیز رۆژێک لە رۆژان بیری لەو ساتانە نەکردووەتەوە.