سزاکانی سەنیگال و مەغریب راگەیاندرا

PM:05:06:29/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا سزای هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگالی راگەیاند و بەجۆرێک راهێنەری سەنیگال پێنج راگیرا.

پاش ئەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و لە یاریی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگاڵ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، بەڵام لە تایمی زیادکرای یارییەکەدا گرژی دروستبوو بەهۆی ئەوەی لێدانێکی سزا بۆ مەغریب هەژمارکرا، بەم هۆیەوە 16 خولەک یارییەکە وەستێنرا.

لە نوێترین پێشهاتدا یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا سزای هەردوو هەڵبژاردەکەی راگەیاند بەجۆرێک راهێنەری سەنیگال بۆماوەی پێنج یاریی و بڕی 100 هەزار دۆلار سزدرا.

لەهەمان کاتدا ئەشڕەف حەکیمی یاریزانی مەغریب بۆ دوو یاری راگیرا و ئیندیای و ئیسماعیل ساریش لە سەنیگال سێ یاریی رادەگیرێن.

هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە هەڵبژاردەی سەنیگال بەبڕی 615 هەزار دۆلار سزدراوە و هەڵبژاردەی مەغریبیش بە 200 هەزار دۆلار سزدراوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە راگرتنی هیچ کام لەو راهێنەر و یاریزانانە یارییەکانی جامی جیهانی ناگرێتەوە و لە چوارچێوەی پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا دەبێت.