PM:03:07:29/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ساتی دوورخستنەوەی ئەربیلوا ریاڵ مەدرید بیر
لەوەدەکەنەوە ئۆنای ئیمری وەک شوێنگرەوەی دەست نیشان بکەن.
پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و
ئەلڤارۆ ئەربیلوا لە جێگاکەی دەست نیشان کرا بەڵام ئەم راهێنەرە نوێیەش
ئەنجامەکانی مێرێنگی نەگۆریوە بەجۆرێک تیپەکە لە جامی شای ئیسپانیا کرانە دەرەوە و
لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناغی پلەی ئۆفن.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردووە
کە ریاڵ مەدرید لە ساتی دوورخستنەوەی ئەربیلوا بیر لەوەدەکەنەوە ئۆنای ئیمیری لە
جێگاکەی دەست نیشان بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە مێرێنگی ئامادەن
مووچەیەکی باش پێشکەشی ئەو راهێنەرە بکەن و لەهەمان کاتدا هاوکاری تەواوی دەکەن لە
سەپاندنی بیرۆکەکانی.
لەلایەکیترەوە ئۆنای ئیمری گرێبەستی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا
هەیە تاوەکوو ساڵی2029 بەڵام ئەگەر لەگەڵ
ریاڵ مەدرید بگاتە رێککەوتن ئەگەر هەیە دەستبەرداری ئەرکەکەی ببێت و یانەی شاهانە
هەڵبژێرێت.