PM:01:29:11/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە هاتوونەتە نێو رکابەری گواستنەوەی ڤان دی ڤین
و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە بەرگریکارێک بگوازنەوە کە بۆ
چەند ساڵێک بتوانێت خزمەتی تیپەکەیان بکات و لەهەمان کاتدا بەپێی چەپ یاریی بکات.
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە بلەوگرانا هاتوونەتە
نێو رکابەری گواستنەوەی میکی ڤان دی ڤین لە تۆتنهام و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا
ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردوو کە بارسا ئامادەن لەپێناو
بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو بەرگریکارە 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی تۆتنهام بکەن.
لەلایەکیترەوە گواستنەوەی ڤان دی ڤین بۆ بەرشەلۆنە ئاسان
نابێت چونکە ئامانجی یانە گەورەکانی تری ئەوروپایە بەتایبەت ریاڵ مەدرید.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 79 یاریی کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.