ئەمۆریم لە راهێنەرایەتی مان یونایتد دووورخرایەوە

PM:01:29:05/01/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە رۆبن ئەمۆریم لە راهێنەرایەتی مان یونایتد دووورخرایەوە .
بە شێوەیەکی فەرمی یانەی مانجستەر یونایتد لە پێگەی فەرمی خۆپیدا رایگەیاند، لەگەڵ رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری یانەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیوانیان.

یانەکە هیی دیکەی لە بارەی دوورخستنەوەی را‌هێنەرەکەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چەندین سەرچاوە ئاشکرایان کردووە کە هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی ئەنجامە خراپەکان و لێدوانەکانی شەوی رابردووی بووە.

ئەمە دوای ئەوەدێت ئەو راهێنەرە پورتوگالییە دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لیدز یونایتد رایگەیاند، یانەکە منی وەک راهێنەر دەوێت نەک وەک بەڕێوبەری تەکنیک، لە کاتێکدا من دەمەوێت وەک بەڕێوبەری تەکنیکی کارەکانم بکەم.

ئەمۆریم لە ساڵی 2024 ئەرکی سەرپەرشتی راهێنانەکانی مان یونایتدی گرتە ئەستح، لەگەڵ شەیتانە سورەکان سەرپەرشتی 63 یاریی کرد، لەو ماوەیەدا یانەکە 25 بردنەوە و 15 یەکسانبوون و 25 شکوستی تۆمارکرد.