رەگراگی: لە ئاستی هەڵبژاردەکەم رازی نەبووم

PM:12:45:05/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەگراگی جەختیکردەوە لە ئاستی هەڵبژاردەکەی رازی نەبووە بەڵام ئەم جۆرە یارییانە گرنگن بۆ چوونە نێو کەشوهەوای قۆناغی کرانە دەرەوە.

وەلید رەگراگی راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب دوای بردنەوەیان لە تەنزانیان رایگەیاند، نەبوونی کاریگەری و گرنگیدان لە تایمی یەکەمدا نزیک بوو ئەرکی تیپەکە ئاڵۆز بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکخستنی بەرگری باشی تەنزانیا، کە سوودی لە دابەزینی خێرایی مەغریب وەرگرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تایمی دووەمدا ئاستی تیپەکە بەرزبووەوە، ئەمەش بە بەرزکردنەوەی خێرایی یارییەکە چڕکردنەوەی فشاری هێرشەکان بۆ سەر گۆڵی تەنزانیا.

جەختیشیکردەوە، ئەم جۆرە یارییانە گرنگن بۆ ئەوەی بچنە ناو کەشوهەوای یارییەکانی قۆناغی کرانە دەرەوە، هەرچەندە وەک ڕاهێنەرێک هەرگیز ڕازی نەبووە لەوەی پێشکەشیان کرد.

وتیشی: سەرەڕای هەموو شتێک پاڵپشتی هاندەران زۆر گرنگە لە پاڵنانی یاریزانەکان بۆ شەڕکردن تا کۆتا خولەک، لەبەر ئەوەش سوپاسی هەموویان دەکەم کە ورەی یاریزانەکانیان بەرزکردەوە.