ئینریکی: بردنەوەی دێربی تەنیا بەدەستهێنانی سێ خاڵ نییە

AM:10:50:05/01/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند بردنەوەی دێربی تەنیا بەدەستهێنانی سێ خاڵ نییە و هێشتا کێشەیان لە بەرگریدا هەیە.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پاش بردنەوەیان لە پاریس ئێف سی وتی: یارییەکە زۆر سەخت بوو، پاریس ئێف سی تیپێکی زۆر ڕێکخراو و چاونەترس بوون، ئەوان ئێمەیان خستە ژێر فشارێکی زۆرەوە و تا کۆتا خولەک جەنگان لەپێناو بەدەستهێنانی خاڵ.

دەشڵێت: یاریی دێربی هەمیشە تایبەتمەندی خۆی هەیە، تەنانەت ئەگەر جیاوازییەکی زۆر لە ئاستی هەردوو تیپدا هەبێت، دێربی تەنها یارییەک نییە بۆ سێ خاڵ، بەڵکو ململانێیەکی شارەکەیە و ئەمە ڕەنگدانەوەی هەبوو لەسەر جۆش و خرۆشی یاریزانەکان.

ئینریکی روونیشیکردەوە، یاریزانەکان پێویستیان بە پشووی سەری ساڵ بوو، دڵخۆشە کە دەبینێت یاریزانەکان هێشتا بەو وزە زۆرەوە دەبینێت، چونکە ئەمە گرنگترین شتە.

ئەوەشی خستەڕوو،هێشتا کێشەیان لە تەرکیزی بەرگریدا هەیە، بەتایبەت لەو گۆڵەی کە لێیان تۆمارکرا، پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەن کە لە کاتی هێرشبردندا بەرگرییان فەرامۆش نەکەن.