ئەلۆنسۆ: رکابەرییەکی بەهێز هەیە لە لا لیگا

AM:08:53:05/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە رکابەرییەکی بەهێز هەیە لە لا لیگا و ئامانجیان بەدەستهێنانی 90 خاڵە.

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەیان لە ریاڵ بیتیس وتی: بەرشەلۆنە لە یاریی رابردوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئێمەش پێویستمان بە بردنەوەی چەندین یاری ترە، ئێمە 45 خاڵمان هەیە و ئامانجمان 90 خاڵە، ئەگەر سەیری یارییەکانی داهاتوو بکەین، کێبڕکێکە توند دەبێت.

باسی لەوەشکرد، نازانن کیلیان مباپێ بۆ یاریی داهاتوو لە جامی سوپەر ئامادە دەبێت یاخود نا، بژاردەکان هەڵدەسەنگێنن، بەڵام چوامینی لەگەڵیانە و گەشتی سعودیە دەکات.

ئەلۆنسۆ وتیشی: ڤینی بەشدارییەکی زۆری کرد، بووە هۆی ئەوەی بەرگریکاری ڕاست کارتی زەرد وەربگرێت، ئاستی ئەو یاریزانە و هەموو ئەو شتانەی پێمانیبەخشی بەدڵم بوو، ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لە جامی سوپەردا.

سەبارت بە گارسیاش دەڵێت: یارییەکی خەون و خەیاڵ بوو بۆ ئەو، لە یاریگای بێرنابیۆ یاری کرد و یەکەم یاری ئەمساڵ و تۆمارکردنی هاتریک، هەمیشە هەڵوێستێکی گەورەی هەیە، ئەو نموونەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی یاریزانێکی لاوی ڕیاڵ مەدرید دەبێت چۆن بێت، پیرۆزبایی ئاست و ئامانجەکانی لێدەکەم، هانی دەدەم بەم شێوەیە بەردەوام بێت.