AM:12:00:05/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا کامیرۆن شکستی بە ئەفریقای باشوور هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە قۆناغی 16 جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی کامیرۆن و ئەفریقای باشوور ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی کامیرۆن باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکی 34 گۆڵی یەکەم لە رێگای جونیۆر چامادیو تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کامیرۆنییەکان توانیان لە خولەکی 47 گۆڵی دووەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش بەرگرییەکی چڕیان کرد و ئەفریقای باشووریش بەتەواوی هێرشیان دەبرد، توانیشیان لە خولەکی 88 گۆڵێک لە رێگای ماکگۆپاوە تۆماربکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی کامیرۆن کۆتایی پێهات و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.