PM:08:56:03/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ رایگەیاند دەبێت بە وزەیەکی زۆرەوە
رووبەڕووی بۆلۆنیا ببنەوە و هیوادارە یاریزانەکانی هیچ هەڵەیەک نەکەن.
کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەرمیلان پێش رووبەڕووبوونەوەی بۆلۆنیا
وتی: ئاشکرایەبۆلۆنیا
تیپێکی ڕێکخراو و بەهێزە و یاری کردن بەرامبەریان ئاسان نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی بۆلۆنیا لە ئاستێکی بەرزی ریزبەندیی سێریا
ئەی دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئەوان ئامانجی زۆریان هەیە و بۆ بردنەوە یاریی
دەکەن.
دەشڵێت: دەبێت بەوپەڕی وزە و حەماسەتەوە رووبەروویان ببینەوە،
چونکە نابێت بە ئاسانی خاڵ لەدەست بدەین ئەگەر بمانەوێت لە کێبڕکێی نازناوی خولی
ئیتاڵیا بمێنینەوە.
دوپاتیشیکردەوە، هیوادارم یاریزانەکان بە باشی هەلەکان بقۆزنەوە بە
تایبەت بۆ گۆڵ تۆمارکردن، هەروەها هەڵە نەکەن، چونکە بۆلۆنیا زۆر باش سود لە
هەڵەکان وەردەگرێت.