میلان گواستنەوەی فولکروگی بە خواستن راگەیاند

PM:05:19:02/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گواستنەوەی فولکروگی بە خواستن راگەیاند و یاریزانەکەش درێسی ژمارە نۆ دەپۆشێت.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی نیکلاس فولکروگی هێرشبەری ئەڵمانی و یانەی وێستهام یونایتد، درێسی ژمارە نۆش دەپۆشێت.

یانەکە دوپاتیکردووەتەوە کە دڵخۆشن بەوەی هێرشبەرە ئەڵمانیەکە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و هیوادارن بتوانێت سوودێکی زۆریان پێبگەیەنێت لەڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە.

ئاماژەشیان بەوەداوە، ئەو یاریزانە بە خواستنی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزاکردووە بەڵام مافی کڕینەوەیان هەیە لە هاوینی ئەمساڵدا دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی.

ئەو یاریزانە سەرەتا لەئەکادیمیای یانەی ڤێردەر بریمەنی ئەڵمانی بووە و دواتر چووەتە نۆرنبێرگ و هانۆڤەر بەڵام باشترین کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە کاتێک لە 42 یارییدا 15 گۆڵی تۆمارکرد و دواتر لە هاوینی 2024 پەیوەندی کرد بە یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزیەوە بەڵاملەگەڵ ئەو یانەیە بە ئاستێکی باشەوە دەرنەکەوت.
خ . ک