PM:01:55:02/01/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فرۆشتنی یانەی سێڤییا بە ئەمریکییەکان بەرەو شکست دەچێت و رامۆسیش
ئامادەیە پشکەکانی یانەکە بکڕێتەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی یانەی سێڤییا گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە؛ پاش ئەوەی
وردبینی دارایی بووە هۆی ساردبوونەوەی گروپە وەبەرهێنەرە ئەمریکییەکە، ئێستا
پڕۆژەی رێگەی سێیەم کە لەلایەن دوو بازرگانی ئیسپانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت،
هاتووەتە پێشەوە.
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە
هێشتنەوەی خاوەندارێتی یانەکەیە لای هاندەرانی ناوخۆ و رێگرییەتی لە فرۆشتنی بە
بیانییەکان.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئێل چرێنگیتۆش، لەم چوارچێوەیەدا، سێرجیۆ رامۆس
کە تازە کاروانی یاریکردنی لە مەکسیک کۆتایی پێهێناوە، ئارەزووی خۆی نیشانداوە وەک
وەبەرهێنەر بەشداری لەم پڕۆژەیەدا بکات.
پەیوەندی بەهێزی رامۆس لەگەڵ مۆنچی بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەکە
کلیلی سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەیە، چونکە وەبەرهێنەرە نوێیەکان بەڵێنی گەڕاندنەوەی
مۆنچییان داوە.
هەرچەندە گفتوگۆکان سەرەتایین، بەڵام ئەگەر گروپە ئەمریکییەکە پاشەکشە
بکات، رامۆسی ئەستێرەی پێشووی یانەکە و هاوبەشەکانی ئامادەن سێڤییا بکڕنەوە.
++++
یانەکانی وێستهام و فولهام کێبڕکێی گواستنەوەی ستێرلینگ دەکەن و
یاریزانەکەش یانەی دووەمی لاپەسەندە.