AM:01:08:25/12/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا کامیرۆن بە گۆڵێکی بێوەڵام لە گابۆنی بردەوە و کۆت دیڤوار شکستی بە مۆزەمبیق هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی کامیرۆن رووبەرووی هەڵبژاردەی گابۆن بووەوە.
تایمی یەکەم، کامیرۆن باڵادەستی خۆی پیشاندا و دوای تێپەڕینی شەش خولەک گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی ئیتا یۆنگ بە ئەسیستی بریان مبیمۆ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، سەرەرای گۆرانکارییەکانی هاردوولا و چەندین هێرشی مەترسیدار بۆسەر گۆڵی یەکتر، هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.
سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی ئیتا یۆنگ لە سودی کامیرۆن کۆتاییهات و یەکەم سێ خاڵیان لە کۆمەڵەکەدا کۆکردەوە، لە یارییەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی کۆت دیڤوار بە گۆڵێکی ئاماد تراوری بردنەوەیان بەسەر مۆزەمبیق بەدەستهێنا.