PM:09:41:24/12/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەڵدز بە
مەرجی بەرزترین موچە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤی نوێدەکاتەوە و ریاڵ مەدریدیش لە
نزیکەوە چاودێری دەکات.
کینان یەڵدز ئەستێرەی تورکی ئیدارەی یۆڤانتۆسی خستووەتە دۆخێکی نا هەمووارەوە، دوای ئەوەی مەرجی بەرزی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
لەگەڵ خانمە پیرەکە دانا.
بەگوێرەی
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئەو یاریزانە دەیەوێت ببێتە بەرزترین
مووچە لە یانەی یۆڤانتۆس لە هەمان کاتدا نیەتی روون و
ئاشکرایە کە دەیەوێت رێگای پێبدەن بڕوات بۆ یەکێک لە یانە گەورەکان لە داهاتوودا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یانە گەورەکان،
دیارترینیان ڕیال مەدرید، لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن سەبارەت بە
داهاتووی، بەتایبەتی کە چابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لەو کاتەوەی کە
لە بایەر لیڤەرکوزن کاردەکات، سەرسامە بە بەهرەی یەڵدز.
بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا یۆڤانتۆس
گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی یڵدز دەستپێبکاتەوە، بەتایبەتی کە
بیانکۆنێری نزیکە لە دانانی مارکۆ ئۆتۆلینی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی، کە بەرپرسی ئەم
بابەتە ئاڵۆزە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارییەکانی ئەو
ئەستێرە تورکە ڕەنگە دۆخەکە ئاڵۆزتر بکات، چونکە یەڵدز لە ئێستادا ساڵانە ملیۆنێک
و 700 هەزار یۆرۆی دەستدەکەوێت، بەڵام دەیەوێت
موچەکەی بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ بەرزبکرێتەوە.