PM:07:43:07/12/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم رایگەیاند ئامانجیانە هەموو یارییەک بە بردنەوەی کۆتایی پێبهێنن و لە گواستنەوەی زستانەش یاریزان دەگوازنەوە.
رۆبن ئەمۆریم پێش ڕووبەڕوبونەوەی وڵڤەرهامتۆن وتی بێگومان لە رابردوودا تیپەکەمان هەنگاوی خراپی ناوە ئەوەی گرنگە لە ئێستاوە هەوڵ ئەوە بدەین پێکەوە داهاتوومان باشتربێت.
وتیشی لە ئێستادا زیاتر متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە و لەڕووی دەرونیوە زیاتر ئامادەن بۆ یارییکردن.
ئەمۆریم جەختی لەوەشکردەوە کە ئامانجی یەکەمیان بردنەوەی سەرجەم ئەو یارییانە کە لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەن.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لە گواستنەوەی زستانەدا بێگومان یاریزان دەگوازنەوە، بەڵام هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێک دەدەن کە بۆ چەند ساڵێک سوود بە تیپەکەیان ببەخشێت.
لە کۆتاییدا رۆبن ئەمۆریم وتی یارییکردن بەرامبەر وڵڤەرهامتۆن ئاسان نییە چونکە تیپێکی باشن هەربۆیە پێویستە لە خولەکی یەکەوە تاوەکوو کۆتایی بە ورییاییەوە مامەڵە بکەین.